بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرەڤانیی لڕووسیا ئەمڕۆ ھەینی لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: ھێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکدا کۆنترۆڵی ھێزگەی ناڤۆکیی چڕنۆبیلی کە لە نزیکەی ١٠٠ کیلومەتریی کییەفی پێتەختی ئۆکرانیا ھەڵکەوتووە، کۆنترۆڵ کردووەو لەگەڵ ھێزەکانی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی ئەم ھێزگەیە ھاوکاری دەکەن.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، لەم ئۆپزاسیۆنەدا ١١٨ دامەزراوەی سەربازیی ئۆکرانیا لەوانە ١٣ ناوەندی سەرکردایەتی لەکار خراون و ٤١ ترۆمبیلی سەربازی ئۆکرانی، ١٨ تانک و ترۆمبیلی زرێداری جەنگی، ٧ سیستێمی موشەکیی جۆربەجۆرو ٥ بەلەمی جەنگی، ٥ فڕۆکەی جەنگی، ٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و کۆپتەرێکیش بە ھۆی ھێزەکانی ڕووسیاوە لەنێو براون.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ئاستی تیشکدانەوە لە ھێزگەی ناڤۆکیی چڕنۆبیلیش ئاساییە.
342/